نیویۆرک
سکرتێری گشتی UN بان کی مۆن رایگەیاند: گروپێکی ١٠٠ کەسی لە پسپۆڕانی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی پرۆسەی لەناوبردنی چەکی کیمیایی بەڕێوە دەبەن.
بان کی مۆن گوتی: "راپۆرتێکی ١٠ لاپەڕەییمان سەبارەت بە چونێتی لە ناوبردنی چەکی کیمیایی سوریا ئامادە کردووەو پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووکانی دەکەین. لەو راپۆرتەدا چونێتی ھاوکاریکردنی پسپۆڕانی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوی قەدەغە کردنی چەکی کیمیایی شرۆڤە کراوە."
بان کی مۆن ھەروەھا داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد تا دەرفەتی زیاتر بڕەخسێنن بۆ باشتر بەرێوەبردنی کاروباری گروپی لە ناوبردنی چەکی کیمیایی.
سکرتێری UN باسی بارودۆخی ئەمنی سوریای کرد و گوتی: "نالەباری رەوشی ئەمنی سوریا کێشەیەکی سەرەکییە بۆ گروپی لە ناوبردنی چەکی کیمیایی. پێش رۆیشتنیان٠ بۆ سوریا، لە بەردەم ئەو ھۆتێلەی کە بڕیارە تیمی سەربەنەتەوەیەکگرتووەکان تێیادا بمێننەوە ئوتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوە تەقێنراوەتەوە.