ھەولێر
ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاریی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد غەفوور مەخمووری، ئەمڕۆ سێشەممە بۆ AA گوتی: " بەھۆی ئەوەی تەواوی ئەندامانی کۆمیتەی ئامادەکاریی نەیانتوانی بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە بکەن، بڕیارماندا بۆ کاتێکی نادیار دوای بخەین."
وا بڕیار بوو ئەو کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ تایبەتبێ بە چۆنێتی دابەشکردنی ٦٠٠ ئەندامی کۆنگرەو تاوتوێکردن و پەسەندکردنی راپۆرتی کۆمیسیۆنەکانی کۆنگرە، مەخمووی لەوبارەیەوە گوتی: " لەسەر دابەشکردنی ئەندامانی کۆنگرە بەسەر پارچەکانی کوردستان، بۆچوونی جیاواز ھەیە لەنێو ئەندامانی کۆمیتەی ئامادەکاریی، لەکۆبوونەوەی داھاتووی کۆمیتەکەی ئێمە ئەو جیاوازییانە تاوتوێ دەکرێن".
بەگوێرەی قسەکانی مەخمووری ھێشتا دیار نییە رۆژەڤی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لەسەر چ پرسێک دەبێ، ئەوە لەکۆبوونەوەکانی داھاتووی کۆمیتەی ئامادەکاریی دەخرێتە بەر باس.
کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دوای ئەوەی کاتی بەستنی دواخرا لە١٥ی ئەیلولی رابردوو، وا بڕیارە مانگی داھاتوو (٢٥ی تشرینی دووەم) لەشاری ھەولێر ساز بکرێت.