کەرکووک
ھاوکات بارودۆخی شاری کەرکووک لە مانگی حوزەیران بەرەو ئاساییبوونەوە چووە و دواجاریش لە ٣٠ی ئایار تەکسییەکی بۆمبڕێژکرا تەقییەوە و لە ئەنجامیشدا کەسێک گیانی لە دەست دا.
بەرپرسی بنکەکانی کەرکووک، عەقید عادل زەینولعابدین بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە لە ئەنجامی داخستنی سنووری باشووری کەرکووک، رێگرییان لە ھاتنەژوورەوەی تیرۆریستانی داعش کردووە.
زەینولعابدین راشیگەیاند کە روونەدانی کاری تیرۆرستی لە مانگی ئایار جێگەی دڵخۆشییە و ھیوا بە داھاتووی کەرکووک دەبەخشێت، ئەمەش بەھۆی پێشگرییەکانی ھێزەکانی تەناھی بووە.
ناوبراو راشیگەیاند کە ١٠ ھەزار پۆلیس لە شاری کەرکووک کەمە و پێویستە ژمارەی ھێزەکانی تەناھی زیاد بکرێت و چەکی نوێیان پێ بدرێت.
جێگەی باسە سەرەڕای کەمبوونەوەی کاری تیرۆریستی لە شاری کەرکووک تاوانەکانی رفاندن و کوشتن زیادی کردووە.