ئورفا
سه‌باره‌ت به ئاواره‌کانی سووری لە توركیا، پارێزگاری ئورفا عێزه‌ددین كوچوك رایگه‌یاند: "23 هه‌زار و 250 كه‌سمان وه‌رگرتووه. ئومێده‌وارم رۆژێك ئه‌م ئاوارانه به ساخی و سڵامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان، به‌ڵام تا لێره بن گیان، ماڵ و نامووسیان له ژێر ئه‌م ئاڵایه‌دا پارێزراوه".
له میانه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ شارۆچكه‌ی ئاكچاكاله، پارێزگار كوچوك كاره‌كانی ده‌روازه‌ی سنووری به‌سه‌ر كرده‌وه و ئاو خۆراكی به‌سه‌ر هه‌ندێ له‌و ئاوارانەی سووری دابه‌ش كرد كه ده‌هاتنه خاكی توركیاوه.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، كوچوك ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له 3ی حوزه‌یرانه‌وه هەتا ئێستا 23 هه‌زار و 250 ئاواره‌ی سووری وه‌رگرتووه بۆ نێو خاكی توركیا.
كوچوك باسی له‌وه كرد كه ئه‌و گرووپه ئاواره‌یه‌ی له عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان پێك هاتوون به ساخی و سڵامه‌تی هاتوونه‌ته خاكی توركیاوه و گوتی: "كاتێ دێنه توركیاوه سه‌ره‌تا پشكنینی پزیشكیان بۆ ده‌كریت، منداڵه‌كانیان ده‌كوترێت. به‌شیك له‌م ئاوارانه ده‌نێردرێن بۆ لای كه‌سوكاریان، ئه‌وانی دیكه‌شیان ره‌وانه‌ی كه‌مپه‌كان ده‌كرێن. له ئیستادا له ئاكچاكاله سوورییهك نابینی بێ ماڵ بێت".
كوچوك جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر سنوور به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك كار ده‌كه‌ن.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا راسته ده‌وترێت دوێنێ ئێواره 5 ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌وڵیان داوه دزه بكه‌نه توركیاوه؟ ناوبراو گوتی: "نه‌خێر، دوێنێ دوو ئه‌ندامی داعش به‌بێ چه‌ك خۆیان راده‌ستی هێزه‌کانی ئه‌منی كردووه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌م خه‌ڵكه له ده‌ست كێ هه‌ڵدێن، ئایا له ده‌ست داعش یان شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان هه‌ڵدێن، پارێزگاری ئورفا گوتی: "له‌ده‌ست په‌كه‌كه، په‌یه‌ده و بۆردومانه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵدێن".
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكی دیكه‌دا كه ئیمه له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێكدا قسه‌مان كردبێت وا ناڵێن، كوچوك وەڵامی دایەوە: "به‌ڵێ، هاوڕێیان روونكردنه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه، هیچ خاڵێك نییه مشتومڕی له‌سه‌ر بكه‌ین".