بریزبن
لەو لوتکەیەدا کە بەبەشداری سەرکردەکانی جیهان ئەنجام دەدرێت، رێوشوێنەکانی ئەمنی توندوتۆڵ کراونەتەوە، ئاسایشی لوتکەکەش لەلایەن ٦ هەزار پۆلیسی نیوزلەندا و ئوستڕاڵیاوە دەپارێزرێت کە هێنراونەتە بریزبان، وەک ئامادەکاری بۆ لوتکە.
لەکاتی بەڕێوەچوونی لوتکەکەدا هەلیکۆپتەرەکان بەئاسمانی ناوچەکەدا دەفڕن و هاوکات پۆلیسی ناوچەکە لە هەندێ خاڵی هەستیاری نێو شاردا و لە نزیک کۆشکی پێشانگە و کۆنگرەی بریزبندا لە رۆژی هەینیەوە دەرچوون و چوونە نێوشار قەدەغە دەکات جگە لەهەندێک ئۆتۆمبێلی تایبەت.