هه‌ولێر
بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانی شاری هه‌ولێر بكا، بۆ دیدار و گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، هیوادارن وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی عێراق به‌رنامه‌یه‌كی چاره‌سه‌ریی پێبێ بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێ و چیتر دانوستانی هه‌رێم و به‌غدا به هه‌ڵپه‌سێردراوی نه‌مێنێته‌وه.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی بۆ رۆژنامه‌نووسان گوت: "ئێمه‌ش وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ین بۆ هه‌ر گقتوگۆیهك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا، بۆ ئه‌وه‌ی سوودی هه‌بێ بۆ هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش به گشتیی".
لێدوانی قوباد تاڵبانی له دوای ته‌واوبوونی كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵگه‌ری گشتیی وڵاتی هه‌نگاریا هات له شاری هه‌ولێر.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له‌سه‌ر كه‌یسی بازرگانیكردنی چەند بەرپرسێکی كورد له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش له سنووری پارێزگای كه‌ركوك. جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "وه‌ك ئه‌ندامی لیژنه منیش له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوومه‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌ی باش كراوه، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بۆ هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین".