Hemn Baban
15 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2018
هه‌ولێر - AA
ئایدن مه‌عروف ده‌ڵێت له 10 كورسیی كۆتای توركمان و كلد و ئاشوورییه‌كان، 8 كورسییان لایه‌نی ده‌سه‌ڵات بردوویه‌تی و توركمانه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك كورسی کێبڕکێیان كردووه نه‌وه‌ك پێنج.
ئاژانسی ئانادۆڵو: كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم دواكه‌وت له راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئهیلوول كه دوو هەفتە بەسەر ئەنجامدانی پڕۆسەکەدا تێدەپەڕێت، ئه‌مه بۆچی؟
ئایدن مه‌عروف: به بۆچوونی من هۆكاری یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی 30ی ئهیلوول بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌زموونی یه‌كه‌می كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم بوو، هۆكاری دیكه‌ش بۆ رێككنه‌كه‌وتنی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیۆن له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ره‌وشه‌كه دروستكردووه و، ده‌بوو ئه‌نجامه‌كان رابگه‌یه‌نن، به‌داخه‌وه ئه‌وه 15 رۆژه هه‌ڵبژاردن ته‌واو بووه و ئه‌نجامی كۆتایی رانهگەیاندراوه ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه و كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسیی هه‌رێم به‌گشتی و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش ده‌بێت.
ئاژانسی ئانادۆڵو: بۆچی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆن له‌سه‌ر راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان رێككناكهون؟
ئایدن مه‌عروف: به‌داخه‌وه ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیۆنیش به‌ناو بێ لایه‌نن، به‌ڵام له‌ژێر كاریگه‌ریی حزبدان و كاریگه‌ریی حزبیان له‌سه‌ره، ئه‌مه‌ش وایكردووه له‌سه‌ر راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان رێككنهكهون و به‌شێكیان گومانییان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن هه‌یه و ده‌ڵێن ساخته‌كاری و ده‌ستوه‌ردان هه‌بووه، ئه‌مه‌ش شتێكی سرووشتییه، بۆیه له ئێستادا چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له 15 یان 16ی مانگ ئه‌نجامه‌كان رابگه‌یه‌نن، به‌ڵام پێدەچێت بۆ كاتێكی دیكه ئه‌و راگه‌یاندنه دوابخه‌ن.
ئاژانسی ئانادۆڵو: ئه‌و دواخستنه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان متمانه به كۆمیسیۆن لاواز ناكات؟
ئایدن مه‌عروف: بێگومان متمانه به كۆمیسیۆن لاواز ده‌كات، بۆیه پێویسته كۆمیسیۆن به‌هه‌ستیاری و جیددیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاته‌كه زۆر تێپەڕیووە، پێویسته به‌زووترین كات ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رابگه‌یه‌ندرێت، چونكه ئێستا نه خه‌ڵك و نه قه‌واره و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش متمانه‌مان به كۆمیسیۆن نامێنێت ئه‌گه‌ر ئه‌و دواكهوتنەی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن درێژه بكێشێت.
ئاژانسی ئانادۆڵو: تێبینییتان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30ی ئهیلوول چییه به‌تایبه‌ت له بوونی ساخته‌كاری و ده‌ستوه‌ردان له كورسییه‌كانی كۆتای توركمانی و كریستییانه‌كان؟
ئایدن مه‌عروف: ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه پێكهاته‌كان به‌تایبه‌ت پێكهاته‌كانی توركمان و كلد و ئاشوورییه‌كان كه به‌ناو هه‌ریه‌كه و پێنج كورسیی كۆتامان له‌په‌رله‌مانی كوردستان بۆ دیاریكراوه، پێمان وایه ئه‌وه پێنج كورسیی نییه، به‌ڵكو یه‌ك كورسی بۆ توركمانه‌كان و یه‌ك كورسیی بۆ كریستیانه‌كانه، چونكه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو، به‌تایبه‌ت دوایین هه‌ڵبژاردن و به‌دیاریكراوی له ده‌نگدانی تایبه‌تدا، چوار كۆتای توركمان بۆ دوو لایه‌نی سیاسی توركمانی چووبوون، ئه‌وه‌ش به پاڵپشتی و ده‌نگدانی لایه‌نگرانی لایه‌نێكی دیاریكراوی ده‌سه‌ڵات بوو، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی خراپی دروست كردووه، بۆیه بۆ توركمانه‌كانی هه‌رێم یه‌ك كۆتا مابوویه‌وه، نه‌ك پێنج کورسی وه‌كو دیاریكراوه، بۆیه كه چووینه هه‌ڵبژاردن بۆ یه‌ك كورسیی چووین و ئه‌و كورسییه‌ش به‌ره‌ی توركمانی به‌ده‌ستی هێنا. راسته ساخته‌كاریی له‌مباره‌یه‌وه نییه له كورسییه‌كانی ئێمه، به‌ڵام ده‌ستوه‌ردان هه‌یه، ده‌ستوه‌ردان و فێڵی یاسایی هه‌یه كه له‌هه‌مان كاتدا فێڵی ئه‌خلاقییش هه‌یه، له راستییدا نابێت ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری كۆتاكان هه‌بێت، چونكه كۆتاكان سیمبولی پێكه‌وه‌ژیانن له‌هه‌رێمی كوردستان و له عێراقدا، له‌هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار كه هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجامدرا، له پێنج كورسیی كۆتای كریستیانه‌كان ده‌ستوه‌ردان كرا و، چوار كورسییان بۆ حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات رۆیشتن و یه‌ك كورسیی راسته‌قینه بۆ كۆتا مایه‌وه، له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 30ی ئه‌یلوولیش هه‌مان سیناریۆ دووباره‌وه بوویه‌وه، به‌داخه‌وه كه چوار كۆتای توركمان چوو بۆ لایه‌نی دیكه كه به‌ده‌ستوه‌ردان بووه، هه‌روه‌ها چوار كورسیی مه‌سیحییه‌كانیش بۆ لایه‌نی دیكه به ده‌ستوه‌ردان رۆیشتووه، واته یه‌ك كورسیی كۆتا بۆ نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی مه‌سیحییه‌كان و یه‌ك كورسیی راسته‌قینه‌ی كۆتا بۆ توركمانه‌كان مایه‌وه، واته كه ئێمه چووینه هه‌ڵبژاردنی گشتییه‌وه یه‌ك كورسی مابوویه‌وه بۆ ئێمه و یه‌ك كورسیش بۆ مه‌سیحییه‌كان.
ئاژانسی ئانادۆڵو: كه‌وایە ئێوه ئه‌و كورسییانه‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه به نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی توركمان و مه‌سیحییه‌كان نازانن؟
ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.