ئەنقەرە - AA
- سهركۆماری توركیا، رهجهب تهیب ئهردۆغان: "نه یهكێتیی ئهورووپا، نه وڵاتانی ئهورووپا كه دووچاری نهخۆشیی نهژادپهرستی بوون دهتوانن ئێمه له ئهورووپا وهدهربنێن. ئێمه له ئهورووپا خاوهن ماڵین نهك میوان. ئهو كێشانهی بهم دواییه لهگهڵ یهكێتیی ئهورووپا و ژمارەیەک وڵاتی ئهورووپا تووشمان هاتووه، پێكدادانی سیاسییه".سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی ٣٠یەمین کۆبوونەوەی موختارەکان کە لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار بەڕێوەچوو، رۆژەڤەکانی لە وتارێکیدا ھەڵسەنگاند و گوتی: "نە یەکێتیی ئەورووپا، نە وڵاتانی ئەورووپا کە دووچاری نەخۆشیی نەژادپەرستی بوون دەتوانن ئێمە لە ئەورووپا وەدەربنێن. ئێمە لە ئەورووپا خاوەن ماڵین نەک میوان. ئەو کێشانەی بەم دواییە لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا و ژمارەیەک وڵاتی ئەورووپا تووشمان ھاتووە، پێکدادانی سیاسییە".
سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەگەر دەست لەو دوژمنکاری و سیاسەتی دووفاقەییە دژی تورکیا ھەڵبگیرێت، ئامادەن سبەی ببنە ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا و گوتی: "یەکێتیی ئەورووپا بەڵێنی بە وڵاتەکەمان دا، بەڵام بە ئەنقەست نەیبردە سەر، ھەرکاتێک لەبارەی ھەڵگرتنی ڤیزا، ھاوکاری بۆ پەنابەران بە بڕی شەش ملیار یۆرۆ، کردنەوەی بڕگەی نوێی بەڕووی تورکیادا ھەنگاوی ھەڵنا، ئەوا بەدڵنیاییەوە ئێمەش نیاز پاکی خۆمان نیشان دەدەین. بەڵام ئیدی سەردەمی ئەوە بەسەرچووە تاکلایەنانە ھەنگاو بنێین".
سەرکۆماری تورکیا جەختیکردەوە کە پەیوەندییەکانی لەگەل خۆرھەڵات و خۆرئاوا بە جێگرەوەی یەکتری نازانێت و گوتی: "تەواو بەپێچەوانەوە دۆست و ھاوڕێکانمان تەواوکەری یەکترین. بەوە رازی دەبین کە پەیوەندییەکی سەرتاپاگیرمان لەگەڵیان ھەبێت. ھەمان دۆخ بۆ ناوچەکانی دەریای رەش و دەریای ناوەڕاستیش ھاوشێوەیە. ئەگەر لەگەڵ وڵاتانی دەورووبەرمان لەسەر ئەو دوو دەریایە دەرگاشمان یەک نەبێت ئەوا دەریامان یەکە و ھاوسێین".
- "ماندووی ئەوەین کە نیو سەدەیە لەچاوەڕوانیداین"
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئێمە ماندووی ئەوەین کە ماوەی نیو سەدەیە کاتمان پێدەکوژن. زۆر چاوەڕوانیمان کرد، ٥٣ ساڵ. دەزگایەک کە ھەڵوێستێکی بەم جۆرەیە بەرامبەر تورکیا، ھیچ کەس ناتوانێت متمانەی پێ بکات. کێ گرەنتی ئەوە دەکات ھەر وڵاتێکی ئەندامی یەکێتییەکە رۆژێک رووبەڕووی ئەو دووفاقەییەی ئەمڕۆ بەرامبەر تورکیا ئەنجامدەدرێت، نابێتەوە؟ لەبەرئەوە بابەتی بڕیاری ئەندامێتی لە یەکێتییەکەدا بۆ وڵاتانی ئەندام و دامودەزگاکانی یەکێتییەکە. ئەگەر ئەورووپا بە ئەرکی سەرشانی ھەستێت، ئێمە ھەموو ئەو بەڵێنانە دەبەینەسەر کە تا ئەمڕۆ داومانە. بەپێچەوانەشەوە خۆیان دەزانن".
- "ئەم ھەڵوێستە میراتی مێژووە بۆ ئێمە"
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختیکردەوە کە رازی نابن بە ستەمکردن لە وڵاتانی ناوچەکە و گوتی: "ھەر منداڵێک و دایک و باوکێک کە کەوتوونەتە ژێر بۆردومانەکان لە شاری حەلەب، برای ئێمەن. ھەر مرۆڤێک لە مووسڵ و تەلەعفەر کە لەژێر ستەمی داعش و ستەمکارە مەزھەبگەرەکانی دیکە چەوساونەتەوە، برای ئێمەن. ھەر کەسێک پێمان بلێت ئێوە تێکەڵی ئەم کارە مەبن ئەوا وەکو ئەوە وایە پێمان بڵێن پارچەیەک لە دڵەکانتان لێ بکەنەوە. ئێمە ئەمە ناکەین. ھەروەکو چۆن لەوەو پێش لە دژی ھەموو ستەمەکان لە ئەفغانستان، بەلقان، قوبرس وەستاینەوە، ئێستاش بە ھەمان شێوە لە عێراق و سووریا و ناوچەکانی دیکە دژی ستەم دەوەستینەوە".
- "با ھیچ کەسێک لێکدانەوەی جیاواز بۆ ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات نەکات"
سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند کە مەبەست لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لەناوبردنی ئامانجی ھیچ وڵات و لایەنێک نییە و گوتی: "ئامانج لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات تەنھا لەناوبردنی ئامانجی رێکخراوە تیرۆریستییەکانە. چەندین جار ئەوەمان گوتووە کە کەس گومانی لەوە نەبێت. با کەس خوێندنەوەی جیاواز بۆ قسەکانمان نەکات و بەشتی دیکە لێکی نەداتەوە".
- "تێستی خۆتان بکەن و بێنەوە سەر رێگای راست"
سەبارەت بە روونکردنەوەی ژمارەیەک کۆمپانیای ئەورووپی لەبارەی فرۆشتنی کەرەستەی سەربازییەوە ئەردۆغان گوتی: "ئێمە لەبەرئەوەی ھەر لە سەرەتاوە ھەستمان بەم ئازارە کردووە، ماوەی ١٤ ساڵە ھەوڵی بنیاتنانی ژێرخانێکین تا بتوانین لەسەر پێی خۆمان بوەستین. ئەمانە ھەژارن، ئێوە داستانی چاناککەلەی ئێمەتان خوێندووەتەوە؟ ئیدی ئەقڵیەتی خاچپەرستی بووەتە مێژوو. مەگەر دەتانەوێت ئەمە وەئاگابھێننەوە؟ ئەگەر ھەوڵی شتێکی لەو جۆرە دەدەن، زۆر ھەڵەیە. سەرەتا تێستێکی خۆتان بکەن، ئەم وڵاتە ئەندامێکی ناتۆیە. سەرەتا لەخۆتان بپرسن، چۆن ھەنگاوێکی لەوجۆرە دژی وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ دەنێن؟ لەڕێیەکی ھەڵەدان، خۆتان تێست بکەن و بێنەوە سەر رێگای راست".
- "ناتوانن بەھای دراوەکان وەک چەکێک بەکاربھێنن بۆ بەچۆکدا ھێنانی تورکیا"
لەبارەی دابەزینی بەھای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "سەرانی رێکخراوەکانی تیرۆریستی زانیان کە ئەم کارە بە تۆپ و فڕۆکە سەرناگرێت ئیتر ھەوڵیاندا رێگەی دیکە تاقی بکەنەوە، لەم چەند رۆژەی دواییدا، ئابووری وڵات رووبەڕووی ھێرش بووەتەوە ئەم بابەتەش پێویستە بەم شێوەیە ھەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. من دەمەوێت بە کەسانی دوایی ئەم یارییە بڵێم، ئەم گەلە رێگەی بەکوشتارگەکانی ئێوە نەداوە، ئەم گەلە رۆژێک لە دوای کودەتا، نزیکەی ٢،٥ ملیار دۆلاری بۆ لیرەی تورکی گۆڕیووە و پاڵپشتی لە ئابووری وڵات کردووە. ئەمڕۆش دەیانەوێت دراوی تورکیا وەک چەکێک بەکاربھێنن. وادەزانن کە بەم شێوەیە چۆک بە تورکیا دادەنێن".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ھەروەھا لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ئەندامانی فەتۆوە دوا و گوتی: "(فەتۆ) ئەم قۆناغەشیان وەک تەواوی ژیانیان لەسەر بنەمای درۆ، خەڵەتاندن، دووڕوویی بنیات ناوە. لەمەودواش کاری بەمجۆرە دەکەن. من ئێستا لەوە دڵنیام بۆ مانگی کانوونی یەکەم بۆ مێژووی دواتر درۆی دیکە ئامادە دەکەن و دەیخەنە روو. ئیدی ھیچ گرنگییەکی نەماوە. ئیدی کۆماری تورکیا و گەلی تورکیا متمانەیان پێ ناکەن. ئەو کەسانەش کە لەملاو و ئەولا ماونەتەوە دەستنیشان دەکرێن و لە چالاکی دەخرێن".
news_share_descriptionsubscription_contact

