Mohammed Baqi Hussein
20 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2017
تیرانا - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی ئه‌لبانیاوه كه بڕیاره كۆتایی هه‌فته به‌ڕێوه‌بچێت رایگه‌یاند، "بێگومان ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی نزیکبووه‌ته‌وه، ده‌بێته ده‌ستپێكێكی نوێ له ئه‌لبانیا. باوه‌ڕم وایه كه گه‌لی ئه‌لبانیا له‌م قۆناغه‌دا به‌هێزتر به‌ده‌م دیاریكردنی ئایندهی خۆیانه‌وه ده‌چن".
له‌لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی Top Channelی ئه‌لبانی ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌لبانیا جیاواز له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی قووڵه.
ئه‌ردۆغان گوتی: "په‌یوه‌ندیی ئێمه بۆ 500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌هه‌مان گڕوتینه‌وه به‌رده‌وامه".
له‌گوته‌كانیدا ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌و هۆشدارییانه كرد كه ئاراسته‌ی به‌رپرسانی ئه‌لبانیا كراوه له‌باره‌ی پێكهاته و چالاكییه‌كانی فه‌تۆ له‌و وڵاته و گوتی، "من تكایه‌ك له گه‌لی ئه‌لبانیا ده‌كه‌م. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك منداڵه‌كانتان نه‌نێرن بۆ خوێندنگه‌كانی فه‌تۆ".