Özcan Yıldırım,Mohammed Baqi Hussein
31 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن رۆژی پێنجی كانوونی دووه‌می ٢٠١٨، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ردانی فه‌ڕه‌نسا ده‌كات و بڕیاره هه‌ردوو سه‌رۆک بابه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له سووریا، عێراق و ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا تاوتوێ بكه‌ن.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراودا ئیبراهیم كاڵن رایگه‌یاندووه، له‌سه‌ر بانگهێشتی ماكرۆن، ئه‌ردۆغان پێنجی كانوونی دووه‌می ٢٠١٨ سه‌ردانی فه‌ڕه‌نسا ده‌كات كه له دهقهدهیدا هاتووه، "سه‌ركۆمارمان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شانده‌كان ئه‌نجامده‌دات و بابه‌ته دووقۆڵی و ناوچه‌ییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن. فه‌ڕه‌نسا وڵاتێكە کە شه‌ش سه‌ده‌یه مێژوو و په‌یوه‌ندیی هاوبه‌ش و ئابووری و بازرگانیمان لەگەڵیدا هەیە، فەڕەنسا هاوبه‌شێكی گرنگمانه. له بابه‌ته جیهانی و ناوچه‌ییه‌كاندا و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه لە بابه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا دیالۆگمان به‌چڕی به‌رده‌وامه".
كاڵن له درێژه‌دا نووسیویه‌تی، "نزیكه‌ی 700 هه‌زار كه‌س له كۆمه‌ڵگه‌ی توركی له فه‌ڕه‌نسا ده‌ژین كه رۆڵی پردێك ده‌بینن. له سه‌ردانه‌كه‌دا هه‌ردوو سه‌رۆک بابه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له سووریا، عێراق و ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا تاوتوێ ده‌كه‌ن. سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان، به ئاراسته‌ی باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا و به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌كه‌مان و گشت ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت".