شڕناک
ته‌یپ ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له فڕۆكه‌خانه‌ی شڕنا‌خ له‌لایه‌ن پارێزگاری شڕناخه‌وه ئێواره خوانێكی به‌ربانگ سازكرا, پاشان له هۆڵێكی تایبه‌ت چاوی كه‌وت به كه‌سوكاره نزیكه‌كانی كوژراوانی ڕوداوه‌كه‌ی ئوڵوده‌ره , ئه‌ردۆغان زیاتر له كاتژمێرێك گوێی له ویستوداواكانیانی گرت .
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا باوكی یه‌كێك له كوژراوانی ڕوداوه‌كه زه‌كی تۆسون دوای ئه‌وه‌ی خۆشحاڵی خۆی ڕاگه‌یاند به سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان داوای ئه‌وه‌یان كرد به زووترین كات تاوانباران بدۆزرێته‌وه و گوتیشی "ئێمه وه‌كو چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئوڵوده‌ره ده‌مانه‌وێت لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی بده‌ین" پێشی وابوو كه ئه‌ردۆغان ده‌توانێت چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بكات , له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا به هیچ جۆرێك داوای قه‌ره‌بو نه‌كرا.