ئه‌نكه‌ره
ئۆباما خوانی به‌ربانگی كۆشكی سپی ئاماده كرد. ئۆباما به‌م جۆره ئاماژه‌ی به مانگی ڕه‌مه‌زان كرد كه مانگی خێر و خۆشی و به‌هۆی پاڕانه‌وه و ڕۆژووهكانمان نزیك بونه‌وه‌یه له خودا. هه‌روه‌ها له‌و مانگه‌دا هه‌موو تاكه‌كانی خێزان له‌چوارچێوه‌ی ڕێز و خۆشه‌ویستیدا له یه‌ك خوان كۆدوبنهوه. نمونه‌یه‌كی له ئایه‌تی قورئان هێناوه "جا ئه‌وه‌ی به قه‌ده‌ر سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك خێروچاكه‌ی ئه‌نجامدابێت ده‌یبینێته‌وه"له درێژه‌ی لێدوانه‌كانیدا به‌م جۆره باسی له ئیسلام كرد گوتی "به درێژایی مێژووی ئیسلام موسوڵمانان له ئه‌مه‌ریكا جێ پێیان دیار بووه و ڕۆڵی زۆریان هه‌بووه له ئیش وكارهكاندا"له‌م ئێواره خوانه‌دا نامیق تان باڵیۆزی توركیاش به‌شدار بوو .