به‌غدا
راگه‌یه‌نرا كه سه‌ربازانی ئه‌مریكا له بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌لئه‌سه‌دی شاری ئه‌نبار به‌رده‌وامن له‌راهێنانی سه‌ربازانی عێراق و كه دژی رێكخراوی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بۆ به‌هێزكردنی هێزه‌كانی وشكایی عێراق مه‌شق و راهێنانی "هاویشتن" و "په‌یوه‌ندیی له‌نێو شه‌ڕ" و "شه‌ڕ و پێكدادان له یه‌كه بچووكه‌كان" به سه‌ربازه‌كانی عێراق دراوه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه بهوهشكرا كه له بنكه سه‌ربازییه‌كه‌دا سه‌ربازانی پسپۆڕ راهێنان به چهكدارهکانی خۆبه‌خش عه‌شیره‌ته‌كانی ئه‌نبار داوه و هاتووه "له ساڵیادی دامه‌زراندنی سوپای عێراق كه له 6ی كانوونی دووه‌م دامه‌زراوه، 200 كه‌سی خۆبه‌خشی عه‌شیره‌ته‌كان به‌ڵگه‌ی ده‌رچوونیان وه‌رگرت. مووچه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵه‌وه ده‌درێت و شانبه‌شانی هێزه‌كانی عێراق له شاری ئه‌نبار رووبه‌ڕووی داعش ده‌بنه‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنهوهکەدا هاوكاریی فڕۆكه‌کانی جه‌نگی هاوپه‌یمانان به‌فه‌رمانده‌یی ئه‌مریكا دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له موسڵ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه وەبیرهێنراوەتەوە و راگه‌یه‌نرا كه بابه‌ته‌كانی هاوكاریی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی و ته‌قه‌مه‌نی و هه‌واڵگریی به‌رده‌وام ده‌بێت.