Mohammed Baqi Hussein
17 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2015
به‌غدا
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه رایدەگەیەنێت کە له مانگی كانوونی دووه‌می 2014ه‌وه هەتا 29ی ئه‌یلولی 2015 ژماره‌ی ئه‌و عێراقییانه‌ی له‌نێوخۆی وڵات‌دا بۆ شوێنی ئارام كۆچیان كردووه گه‌یشتۆته 3 ملیۆن و 206 هه‌زار و 736 كه‌س.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌كه ملیۆنێك و 334 هه‌زار و 592ی ئه‌وانه‌ی كۆچیان كردووه له پارێزگای ئه‌نبار، ملیۆنێك و 11 هه‌زار و 606یان له مووسڵ و 407 هه‌زار و 142یان له سه‌لاحه‌دینه‌وه كۆچیان كردووه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه رێژه‌ی سه‌دا 18ی ئاواره‌كان له ئه‌نبار و به‌غدا، سه‌دا 13 دهۆك و كه‌ركووك، سه‌دا 9 هه‌ولێر، سه‌دا 6 مووسڵ و سه‌دا 5 له پارێزگەی سلێمانی نیشته‌جێ بوون.
به‌وپێیه ئەنبار هه‌م به‌شێكی دانیشتوانی كۆچیان كردووه، هه‌م به‌شێك له دانیشتوانی ناوچه‌كانی دیكه روویان تێ كردووه.
باس له‌وه‌ش كراوه كه 400 هه‌زار ئاواره‌ی نێوخۆی عێراقی بۆ زێدی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له‌و ژماره‌یه‌ش 218 هه‌زار و 928سان بۆ سه‌لاحه‌دین و 155 هه‌زار و 694یان بۆ تكریت گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش بۆ ناوچه جیاجیاكان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
به‌هۆی پێكدادانی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی ئه‌منی عێراقدا له به‌شه‌كانی باكوور و رۆژئاوادا، به‌چڕی كۆچی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه بۆ ناوچه‌ی ئارام ده‌بینرێت.