واشنتۆن
گوتەبێژی کۆشکی سپی جای گارنی لهبارهی چارهسهری قهیرانی سوریا گوتی: "ئەمریکا پشتگیری لە چارەسەری سیاسی و دیالۆگ بۆ قەیرانی سوریا دەکا نەک چارەسەرییەکی سەربازی."
جای گارنی لە كۆنگره رۆژنامهوانیه رۆژنهكهیدا وەڵامی چەندین پرسیاری لە بارەی بە ئەنجام نەگەیشتنی دانوستانەکانی جنێڤ دایەوە و گوتی: "وەکو وەڵام بۆ پرسیارەکانتان، دەبێ بڵێم ئەو شەڕە چارەسەری سەربازی نییە، تاقە چارەسەر، چارەسەری سیاسیە کە گفتوگۆی لەسەر کرابێ، ھێشتا دەکرێ درێژە بە پرۆسەی دانوستانەکانی جنێڤ بدرێ، بەڵام تا ئێستا ئەنجامێکی ئەوەتۆ لەو پرۆسەیەدا بەدەست نەخراوە."
گارنی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کۆبوونەوە و دانیشتنی ھەردوو لایەنی سوری زۆر گرنگە، بەڵام پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بیر لەوە بکاتەوە چۆن ئەو پرۆسەیە بەرەو پێشەوە ببا، نابێ ئەوەمان لە بیر بچێ کە لە خولی دووەمی دانوستانەکاندا رژێمی سوریا لە بەردەم پێشەوەچوونی پرۆسەکە ئاستەنگ بوو، ئۆپۆزسیۆن بەشداری لە خولی دووەم کرد و لەگەڵ رۆحی پرۆسەکەدا ھەڵسوکەوتی کرد.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.