Muhammed Ali Kamal
15 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2020
سلێمانی - AA
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبوویه‌وه و راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتوودا ئاماژه به‌وه‌كراوه كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌مڕۆ به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن، هادی عه‌لی و به ئاماده‌بوونی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو، مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین، به‌ڕێوه‌چووه.

باس له‌وه‌كراوه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بارودۆخی سیاسی هه‌رێم و عێراق به گشتیی، به‌تایبه‌تی ئه‌و قه‌یران و كێشه‌و مه‌ترسیانه‌ی رووی كردووه‌ته هه‌رێم تاوتوێكراون.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتوو داوایكردووه، حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌رچی زووتره ده‌ستوبرد بكات له ئه‌نجامدانی چاكسازیی ریشه‌یی، چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كان، گێڕانه‌وه‌ی متمانه و شكۆ بۆ ده‌زگا نیشتمانیه‌كان، دابه‌شكردنی سامانی گشتی به‌سه‌ر تێكڕای هاوڵاتیان و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.
تیشكخراوهته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه كۆبوونه‌وه‌كه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ك ته‌وه‌ر له‌وانه‌ش:
"یه‌كه‌م: دابینكردنی داهاتی پێویست بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی كوردستان به‌رێكوپێكی و له‌كاتی خۆیدا و دوانه‌خستنی له‌ژێر هیچ پاساو و بیانوێكدا و چاره‌سه‌ركردنی یه‌كجاره‌كی ئه‌م پرسه گرنگه‌ی خه‌ڵكی كوردستان.
دووه‌م: جێبه‌جێكردنی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی پارێزگاكان له بواری ئیداری و دارایی دا به‌مه‌به‌ستی پێدانی رۆڵی باشتر به ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و شۆركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان به دوور له مه‌ترسیه‌كانی دوو ئیداره‌یی و لێكترازان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌زگا نیشتمانی و ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
سێیه‌م: چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ په‌یوه‌ست به دۆسیه‌ی نه‌وت و بودجه و شایسته دارایی و نه‌وتییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای مافه ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان".