Hemın Othman Mohammed
30 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2017
به‌رلین - AA
له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداریدا كه له یانه‌یه‌كی شه‌وانەی شاری كۆنستانزی ویلایه‌تی بادن-ڤویرتمبێرگی ئه‌ڵمانیا رووی دا، ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه و كه‌سێك کوژران.
له راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شدا كه له لایه‌ن پۆلیس و داواكاری گشتیی شاری كۆنستانزهوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا كه كاته‌كانی به‌یانی ئه‌نجامدراوه كه‌سێك کوژراوە و، سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه دوای بیستی ده‌نگی ته‌قه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی كه‌وتوونه‌ته دڵه‌راوكێ و بیناكه‌یان چۆڵكردووه، یان هه‌وڵیانداوه خۆیان بشارنه‌وه، ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ش له میانی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له یانه‌كه رووبه‌ڕووی پۆلیس بووه‌ته‌وه و برینداربووه، پاشان له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له هێرشەكهدا پۆلیسێك برینداربووه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه كه تا ئیستا نازانرێت كه‌سه‌كه بۆچی ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجامداوه و، لێكۆلینهوهكانیش به‌رده‌وامن.
به هۆی ئه‌وه‌ی كه نازانرێت هێرشه‌كه به ته‌نها ئه‌نجامدراوه یان نا، تیمی تایبه‌تی پۆلیس و هێلیكۆپته‌ر ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كران.