محەمەد حەمد، وەزیری وزەی ئوردن رایگەیاند: عێراق رۆژانە ١٠ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی ئوردن دەکا و لە بەرنامەی دایە ئەو رێژەیە بۆ ٤٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز بکاتەوە.
ئوردن ئێستا رۆژانە ١٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە عێراقەوە ھاوردە دەکا، بەو پێیە ١٠%ی پێداویستییەکانی ئەو وڵاتە دابین دەکا.
بەھۆی راگرتنی ھاوردەکردنی غاز لە میسرەوە، بۆ دابین کردنی کارەبا، ئوردن ناچارە نەوت بەکار بێنێ. رۆژانە پێویستی بە ١٤٠ ھەزار بەرمیل نەوت هەیە.
راگەیەنرا ئوردن بە نرخی داشکێنراوی ٢٠% نەوتی خاو لە عێراق ھاوردە دەکا و ئامادەیە هەر بەو نرخە نەوتێکی زۆر لە عێراقەوە ھاوردە بکا.
حەمد لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد بۆ دەستپێکردنی پرۆسەیەکی نوێی ھەناردنی نەوت لە عێراقەوە بۆ ئوردن، کاتێ لە رووی تەکنیکییەوە ئامادە بوون، دەست پێ دەکا.
ئوردن بەشێکی زۆری پێداویستی نەوتی خۆی لە سعودیە دابین دەکا.