یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دوای ئەوەی حەفتەی رابردوو ھەردوو یانە لە یاریگای مێستایای سەربە ڤاڵێنسیا بە گۆڵێک یەکسان بوون، لە یاریی گەڕانەوەدا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید توانی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یانەی ڤاڵیێچنسیای بێ دەنگ کرد و سەرکەوت بۆ یاریی پێش کۆتایی.
گۆڵەکانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە لایەن یاریزانان گۆدن و رائول گارسیا لە دەقیقەکانی ٥٠ و ٨٨ تۆمارکران، ھەروەھا یاریزانی یانەی ڤاڵێنسیا پارێژۆ لە دەقیقەی ٩٠+١ دوای وەرگرتنی دووەم کارتی زەرد کرایە دەرەوە.
لە لایەکی دیکە راھێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دیگۆ سیمیۆنی زەنگی مەترسیی بۆ یانەکانی دیکە لێداو دووپاتی کردەوە کە ئەوان دۆڕان ناناسن، ئەو راھێنەرە ئەرجەنتینییە کە ١٣ یاریی لە جامی ئیسپانیا بردۆتەوە، لە ھەموو ئەو یارییانەی لە یاریگای خۆیدا ئەنجامی داوە سەرکەوتنی بەدەستھێناوە.