واشینتۆن
باراک ئۆباما دوای ئەوەی بووە سەرۆکی ئەمریکا، بۆ جاری شەشەم لە کۆنگرێسی وڵاتەکەی باسی لە رەوشی ئیدارەکەی کرد و گوتی: "بەھۆی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە ئەمریکا گوتاری ئەمجارەی من گرنگییەکی تایبەتی ھەیە، دوای تێپەڕاندنی ساڵێکی پڕ لە کێشە بە تایبەتی کێشەی بودجە لە نێو کۆنگرێس، ساڵی ٢٠١٤ بۆ ئەمریکا دەبێتە ساڵی چالاکی. بۆ کەمکردنەوەی جیاوازیی نێوان دەوڵەمەند و ھەژاران و بەھێزکردنی چینی ناوەند، کاتێ پێویست بکا بەبێ رەزامەندیی کۆنگرێس لەڕێی دەرکردنی بڕیارنامەی سەرۆکایەتییەوە کاروباری پێویست ئەنجام دەدەین."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.