تاران
سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە تاران و لە لایەن ئیسحاق جھانگیریی، جێگری یەکەمی سەرکۆمار بە رێوڕەسمێکی سەربازیی پێشوازیی لێکرا.
دواتر سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە کۆشکی سەعدئاباد، دەستی بە کۆبوونەوە و دیدارەکانی لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران کرد.
لە بەردەم کۆشکی سەعد ئاباد ئیسحاق جھانگیری پێشوازی لە ئەردۆغان کرد، دوای خوێندنی سروودی نیشتمانی ئێران و تورکیا ئەردۆغان و جەھانگیری لە رێوڕەسمێکدا سڵاویان لە سەربازەکانی ئامادەبوو کرد. دواتر دەست لە ناو دەستی یەکتر خۆیان نیشانی کامێراکاندا.
ئەردۆغان دوای رێوەڕەسمەکە دەستی بە ناساندنی وەزیر و ئەندامانی شاندی یاوەری کرد.
وا بڕیارە ھەر یەکە لە ئەردۆغان و جیھانگیری سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی شاندی ئێران و تورکیا بکەن و دوای کۆبوونەوەکەیش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز بکەن.