ئەنقەرە
شاندی پارتی دیموكراتی گەلان سەردانی رابەری زیندانیكراوی هەتاهەتایی پارتی كرێكارانی كوردستان لە دورگەی ئیمڕالی كرد و دواتر بەیاننامەیەكی لەبارەی سەردانەكە راگەیاند.
لە بایاننامەكەدا ئۆجەلان گوتویەتی: "تێپەڕبوونی پڕۆسەكە بۆ قۆناغێكی سەرووتر، راستەقینەیەكی گرنگە، ئەو خاڵەی پێیگەیشتووین ئومێد بەخشێكی گرنگە بۆ دەستپێكردن، پێویستە پارێزگاری لێبكرێ و بەرەوپێش ببردرێ، دەبێ لایەنەكان خۆیان لە هەر رەوشێكی نەخوازراو لە چوارچێوەی پڕۆسەكەدا بەدووربگرن."
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بە روونكردنەوەكانی ئۆجەلان لە دیدارەكە كراوە کە گوتویەتی: "پێویستە لایەنەكان بۆ دەستپێكردنێكی راستەقینە كە پێویستی بە پێشنیازی ئەرێنی و هەنگاوی كرداری هەیە، هەوڵەكانیان لەو چوارچێوەیە قووڵ بكەنەوە، میدیای جیهانی بە گشتی دەبێ هەست بەوە بكەن كە لە قۆناغێكی دیموكراسیداین و بە بوێرانەوە پێمان ناوەتە قۆناغێكی مێژووییەوە."
لە بەیاننامەکەدا ئۆجەلان پەیامی پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی كەسوكاری قوربانیانی رووداوەكەی سۆما كردووە.