پاریس
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاھۆ بەر لە سەردانی سەرکۆماری فرەنسا فڕانسوا ھۆڵاند بۆ ئیسڕائیل و فەڵەستین کە بڕیارە سبەی ئەنجامیبدات، لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی لی فیگاڕۆ گوتی: "ئێمە خۆشحاڵین بە ھەڵوێستی بەبڕیارانەی ھۆڵاند دەربارەی ئێران، ھیواداریشین فەڕەنسا لەو ھەڵوێستەی نەرمی نەنوێنێت."
نەتانیاھۆ لەبارەی تاوانبارکردنی ئیسڕائیل بەوەی دەخوازێ بە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ جولەکە گفتوگۆکانی ئاشتی ھەڵپەسێرێت گوتی: "ئەو کێشەیە لە لێکتێنەگەیشتنی ھەردوولا سەرچاوە ناگرێت."
لەدوای دەستبەکاربوونی ئەوە یەکەم جارە ھۆلاند سەردانی ناوچەکە دەکات، چاوەڕێ دەکرێت ئەو سەردانەش ببێتە خۆی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی ئاشتی و پێشھاتەکان لەبارەی بەرنامەی ناوەکی ئێران.
ھۆڵاند لە میانەی سەردانەکەیدا، بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین ھەمان قسەکانی پاریسی دووبارەکردەوە. ھۆڵاند لەبارەی ئێران بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا توندترە، لەو سەردانەشیدا جەخت لەسەر پەیڕەوکردنی ھەمان سیاسەت دەکاتەوە.
فەڕەنسا لە جنێڤ لە ھەفتەی رابردوو، لە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ ئێران ئەنجامدران زیاتر لە ھەموو وڵاتانی تر کێشەی زۆری نایەوە بە ھۆی ئەم ھەڵوێستەشیەوە بووە ئامانجی رەخنەکانی ئێران.
ھۆڵاند رۆژی دووشەممەی داھاتوو دوای ئەوەی لەبەردەم پەرلەمانی ئیسڕائیل گوتەیەک پێشکەش دەکات، سەردانی رامەلڵا دەکات و لەگەڵ مەحمود عەباس سەرۆکی دەستەڵاتدارێتی فەڵەستین کۆدەبێتەوە.