Zana Natık Kerem
26 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2018
قودس ــ AA
راگەیەنرا كە هێزەكانی سوپای ئیسرائیل لە میانی هەڵمەتێكیدا لە كەناری رۆژئاوا، ٤٣ هاووڵاتی فەڵەستینیان دەستگیركردووە.
رادیۆی فەرمی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، هێزەكانی سوپای ئیسرائیل ٤٣ هاووڵاتی فەڵەستینییان بە گومانی تێوەگلان لە ئەنجامدانی چالاكی میلـلی كە بە پێچەوانەی یاسا هەژمار دەكرێن لە كەناری رۆژئاوا دەستگیركردووە.
دەستگیركراوەكان لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رەوانەی لێكۆڵینەوە كراون.
بە پێی داتاكانی فەڵەستین، ژمارەی بەندكراوانی فەڵەستینی لە گرتووخانەكانی ئیسرائیلدا، گەیشتووەتە شەش هەزار و ٤٠٠ كەس كە لە نێویاندا، ١٢ ئافرەت، ٣٠٠ منداڵ و ١٢ ئەندامی ئەنجوومەنی یاسادانانی فەڵەستین هەن، هەروەها ٤٥٠ لەو ژمارەیە بە دەستگیركردنی كارگێڕی بە بێ دادگاییكردن، بەندكراون.