Hemın Othman Mohammed
07 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌و ژنه چالاكوانانه‌ی له كه‌شتی زه‌یتوونه‌ی سه‌ربه هاوپه‌یمانیی كه‌شتیگه‌لی ئازادی له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌ستگیركران، سنوورداش كرانه‌وه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی كه‌شتیگه‌لی ئازادی و چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ، ئێلن هوتو هانسۆن، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند: "ئه‌و 11 ژنه چالاكوانه كه پاش ده‌ستگیركردنیان له رۆژی چوار شه‌ممه‌وه له گرتووخانه‌ی گیڤۆن له ئیسرائیل ده‌ستبه‌سه‌ر بوون، سنوورداش كراونه‌ته‌وه. دوو له چالاكوانه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌وه وڵاته‌كانیان، ئه‌وانی دیكه‌ش له رێگادان، هه‌روه‌ها دوو رۆژنامه‌نووسی ژن كه له كه‌شتییه‌كه‌دا بوون دوێنێ سنوورداش كراونه‌ته‌وه".
تا ئێستا به‌رپرسانی ئیسرائیل هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
هێزی ده‌ریایی ئیسرائیل، دوێنی له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌ستی گرت به‌سه‌ر كه‌شتی زهیتوونهدا، كه چالاكوانانی ژنی هه‌لگرتبوو و، له 14ی ئه‌یلوولدا له ئیسپانیاوه به‌ڕێكه‌وتبوو بۆ شكاندنی ئابڵوقه‌ی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه.
ته‌واوی سه‌رنشینانی كه‌شتییه‌كه ژن بوون كه پێكهاتبوون له 11 چالاكوانی ئاشتیی و دوو رۆژنامه‌نووس.
پاش ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی كه‌شتیه‌كه، سوپای ئیسرائیل كه‌شتییه‌كه‌ی برده به‌نده‌ری ئاشدۆت و چالاكوانانی راده‌ستی به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی كرد به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه.
ئیسرائیل، له ساڵی 2006ه‌وه ئابڵوقه‌ی خستووه‌ته سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، كه دوو ملیۆن هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی تێدا ده‌ژی.