تاران
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران (عەباس عارەقچی) وێڕای سەرکۆنەکردنی ھەوڵی رفاندنەکە رایگەیاند: ئێران لەسەر داوای تورکیا ئامادەیە ھەوڵ بدات بۆ رزگارکردنی دوو فڕۆکەوانە رفێنراوەکەی تورکیا لەلوبنان.
عارەقچی ئاشکرایکرد: ئەحمەد داود ئۆغڵو وەزیری دەروەی تورکیا بەتەلەفۆن قسەیکردووە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران و جگە لەباسی تەنگەژە سیاسییەکانی لوبنان و سوریا تاوتوێی پرسی رفاندنی دوو فڕۆکەوانەکەشیانکردووە، ھەروەھا داوایکردووە ئێران ببێتە نێوانگیری تورکیاو رفێنەرەکان.
حەفتەی رابردوو گروپێک بەناوی (ئیمام ڕەزا) لەبەیروت فڕۆکەوانێکی تورکیاو یاریدەدەرێکیان رفاندو سەرباری ھەوڵەکان بەڵام ھێشتا ئازاد نەکراون.