ئۆزال لە میانەی بەڕێوەبردنی ھەڵمەتی ھەڵبژاردن، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ھەنگاوی یەکەمی قۆناغی چارەسەریی لە ساڵەکانی ١٩٨٠ لە سەردەمی باوکی (ھەشتەمین سەرکۆماری تورکیا، تورگوت ئۆزال) ھاوێژراوە.
ئۆزال رایگەیاند کە قۆناغی چارەسەریی قۆناغێکی زۆر راستە لە تورکیا.
ئۆزاڵ گوتیشی: "قۆناغی چارەسەریی قۆناغێکی زۆر راستە. پێویستە لە تورکیا ئەم قۆناغە بوونی ھەبێت، یەکەمی قۆناغی چارەسەریی لە ساڵەکانی ١٩٨٠ لە سەردەمی باوکم -تورگوت ئۆزال- ھاوێژراوە. ئەوکاتە گۆرانی کوردیش قەدەغە بوو، ھەڵبەتە لە دوای مردنی باوکم کێشەکان گەورەتر بوون، ھاوکات ئەمە کارێکی راستی حکوومەتە بەڵام نابێت مافی کوردەکان بە دانوستان بدرێت".
ئۆزال لەبارەی تێپەردانی بەربەستی ھەڵبژاردن لەلایەن پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)، رایگەیاند کە ئەگەر ھەدەپە بەربەستەکە تێپەڕ بدات ئەوە سوودی دەبێت.
ئۆزال گوتیشی: "لە شاری ماردین ٢٠٠ ھەزار کەس دەنگ بە ھەدەپە دەدات، ھاوکات ١٠٠ ھەزار کەسیش بۆ ئاکپارتی ئەگەر ھەدەپە نەتوانێت بەربەستی ھەڵبژاردن تێپەر بکات ئەوە بە ٦٠ ھەزار یان ٧٠ ھەزار دەنگدەر دەتوانن پێنج پەرلەمانتار بنێرنە پەرلەمان ئەو کاتەش مافی ٢٠٠ ھەزار کەس بەفیڕۆ دەڕوات".
ئۆزال راشیگەیاند کە ھەمیشە بە نێو خەڵکدا دەگەرێت و گوێ لە کێشەکانیان دەگرێت.