هه‌ولێر - شوان سدیق
له په‌رله‌مانی كوردستان، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای قه‌رزوه‌رگرتن، ده‌كرێت لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری، وەبەرهێنان. له په‌رله‌مانی كورستان، له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت روونكردنه‌وه‌یان سه‌باره‌ت به قه‌رزوه‌رگرتن له وڵاتانی تر بده‌ن.
پرۆژه یاساكه له 12 ماده پێكهاتووه، له بڕگه‌ی یه‌كه‌می ماده‌ی دووه‌مدا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپشك ده‌كات، به راكێشانی مایه له سه‌رچاوه‌ی یاسایی پاك له رێگه‌ی قهرزركردن و قه‌رزوه‌رگرتن، یان گه‌ره‌نتیكردنی قه‌رز یاخود پرۆسه‌ی هاوشێوه به به‌هایه‌ك كه سه‌رجه‌می له پێنج ملیار دۆلاری ئه‌مریكی نه‌بێت.
هه‌روه‌ها له بڕگه‌ی دووه‌می ماده‌ی پێنج ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌رپشك ده‌كات كه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێكبهێنێت له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن، جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی و ئابووری به‌یه‌كه‌وه یان به‌جیا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان هه‌بێت به‌راكێشان و دیاریكردن و وه‌رگرتنی قه‌رز.
رۆژی چوار شه‌ممه لیژنه‌ی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری، وەبەرهێنان. له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیان كرد و بۆ هه‌مان پرس له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانی دیداریان ئه‌نجام دا.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان، دكتۆره شیرین حوسنی بۆ ئانادۆڵو گوتی: "وه‌كو په‌رله‌مانتاران ترسمان هه‌یه له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان قه‌رز وه‌رده‌گرێت، ئایا هه‌رێم سوودمه‌ند ده‌بێت، یان جارێكی تر رووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی ده‌بێته‌وه".
گوتیشی: "له كوردستان هەتا ئێستا به‌پێی یاسا ناتوانین قه‌رز وه‌ربگرین له ئاست وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵام به‌پێی ئه‌و پرۆژه یاسایە، هه‌رێم ده‌توانێت قه‌رز وه‌ربگرێت".
باسی له‌وه‌شكرد "هەتا ئێستا هه‌رێمی كوردستان قه‌رزی وه‌رنه‌گرتوه، جگه له یه‌ك ملیارد دۆلار نه‌بێت کە له وڵاتی توركیای وه‌رگرتوه، ئه‌وه‌ش له پاره‌ی نه‌وت ده‌یاندرێته‌وه به‌جۆرێك ئه‌مه‌ی توركیا قه‌رز نییه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مان گوتیشی "لایه‌نه‌کانی ئیسلامی ئه‌و پرۆژه یاسایەیان ره‌تكردوه‌ته‌وه ئه‌وان ترسیان له‌وه‌یه ریبا حه‌رام و حه‌ڵاڵی له‌سه‌ره بۆیه ره‌تیان كردوەته‌وه".
رۆژی چوارشه‌ممه كه له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكوه‌زیران كۆبوونه‌وه، ئه‌و وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كانمانی دایه‌وه، له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش ئایا هه‌رێمی پێویسته قه‌رز بكات، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران پێی راگه‌یاندین "به‌ڵێ، پێویستمان به‌وه‌یه قه‌رز وه‌ربگرن له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هیچ بانكێكیشمان دیاری نه‌كردوه پاری لێ وه‌ربگرین. ئه‌مه ته‌نیا هه‌بوونی یاسای قه‌رزه چونكه هه‌رێم سه‌ربه عێراقه و جیانه‌بووه‌ته‌وه بۆیه پێویستی به یاسا هه‌یه ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وته كه هه‌رێم له‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا له بهنكهکانی جیهانی قه‌رز وه‌ربگرێت".
هه‌روه‌ها شیرین حوسنی، باسی له‌وه‌شكرد له ئێستادا راسته هه‌رێمی رووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی بوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌و مانایه نییه كه هیچمان نەبێت خۆشبه‌ختانه ئێستا رۆژانه نه‌وت ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت به‌ڵام وه‌رگرتنی قه‌رز شتێكی باوه له دونیا چونكه پرۆژه گه‌وره‌كان پێویستی به قه‌رزه".
سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی قه‌رزی زیاتر له وڵاتی توركیا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "هه‌رێمی كوردستان بڕیاری نه‌داوه قه‌رزی تر له توركیا وه‌بگرێت. چونكه رۆژانه نه‌وت ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات به‌ڕێگەی سۆمۆ و نرخی نه‌وت وه‌رده‌گرێت".
گوتیشی "ئه‌گه‌ر هاتوو له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌یشتینه ئه‌نجام به‌شه بوودجه‌مان له‌به‌غداوه بۆ دێ ئه‌گینا رێكنه‌كه‌وتین، ده‌توانێت به داهاتی نه‌وت بوودجه‌ی ناوخۆی دابین بكات به‌ڵام وه‌رگرتنی قه‌رز ته‌نیا بۆ پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانه پاشان به‌پێی پێویست به‌سه‌ر گشت ناوچه و شاره‌كان دابه‌ش ده‌كرێت".
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری، وەبەرهێنان. له په‌رله‌مانی كوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردوه رۆژانه وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌بێت. له قۆناغی ئێستا رۆژانه 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌یه.
هه‌روه‌ها شیرین حوسنى بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵوی روونی كرده‌وه "ئه‌گه‌ر هه‌رێم خۆی نه‌وتی خۆی بفرۆشێت داهاته‌كه‌ی له‌و پاره زیاتره كه له‌به‌غداوه دێت، مانگی نیسان به‌نموونه به‌غدا نه‌وتی به56 دۆلار فرۆشتوه كه‌چی بۆ هه‌رێمی كوردستان 51 دۆلاری كردوه‌ته پێوه‌ر بۆ هه‌رێمی كوردستان جگه له ده‌ركردنی بودجه‌ی نهفهقانی حاكیمه و سیادی بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان. سیسته‌می باج و داهاتی ناوخۆ و خاڵه‌کانی سنووری رێك بخات به‌ئاسانی ده‌توانێت، سه‌ربه‌خۆیی ئابووری هه‌بێت و خۆی به‌ڕێوه ببات به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا".