ئەنقەرە
وەزیری گەیاندن و گواستنەوەی تورکیا بنعەلی یڵدرم رایگەیاند: "رۆژی ٢٩ی ئەم مانگە پرۆژەی ژێر ئاوی مەڕمەرای بە رەسمی دەکرێتەوە و ھیچ ئاستەنگیەک لە بەردەم کردنەوەی پرۆژەکەدا نەماوە."
یەڵدرم لە میانی سەردانی بۆ AA گوتی: "سەڕباری ھەبوونی چەند کێشەیەکی گچکە، بەڵام پرۆژەی مەڕمەرای لە ٢٩ی تشرینی یەکەم دەکرێتەوە. لەمەراسیمی کردنەوەیدا ھەرەیەکە لە سەرکۆمار عەبدوڵلا گول، سەرۆکوەزیران رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆمار و سەرۆکوەزیرانی چەندین وڵات داوەت کراون."
وا بڕیارە ئەو پرۆژەیە لەگەڵ جەژنی٩٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری تورکیا(٢٩ی تشرین) بکرێتەوە.
پرۆژەی ژێر زەوی مەرمەرای ھەردوو بەشی ئەوروپاو ئاسیای شاری ئیستەنبوڵ پێکەوە دەبەستێتەوەو ٦٠ مەتر لەژێر ئاوی گەرووی ئیستەنبوڵ پرۆژەکە جێبەجێکراوە.
پرۆژەکە ساڵی ٢٠٠٤ دەستیپێکراوەو تا ئێستا دوو ملیارو ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری تێچووە. لە بارەی نرخی بلیتی میترۆی مەڕمەرای، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی تورکیا گوتی " نرخی بلیت لەمەرمەرای ھەر وەکو نرخی بلیتی میترۆکانی ئیستەنبۆڵە."
بنعەلی یڵدرێم سەبارەت بە پرۆژەی کەناڵی ئیستەنبۆڵ کە بە پرۆژە شێتانەکەی ئیستەنبۆل ناسراوە رایگەیاند" کاری ھەڵکەندنی ئەو کاناڵە وردە وردە بەرەو کۆتایی دەڕوات و گوتی: "کاروباری ئەو کەناڵە لە دوو قۆناغدا جێبەجێکران، قۆناغی یەکەم تایبەت بوو بە ھەڵکەندنی کەناڵ، قۆناغیی دووەم دروستکردنی شوێنی ژیان لە دەردەوری کەناڵ، قۆناغی یەکەم بەرەو کۆتایی دەڕوات و وەزارەتی ژینگە و شارەوانیش بەردەوانە لە سەر جێبەجێکردنی قۆناغی دووەم."