Rewa Mahmut Hasan
13 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2016
تونس
تونس یارمەتیەکی سەربازیی ئەمریکی بە بڕی ٢٠ ملیۆن دۆلار وەرگرت .
بەرپرسی کارەکانی وەزیری بەرگری ئەمریکا لە ئەفریقا ئاماندا درۆی لە مەراسیمێکدا کە لە بنکەی سەربازی عوەینا لە نزیک پایتەخت پاکێجی یارمەتییەکانی ئەمریکای رادەستی بەرپرسانی سەربازی تونسی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەو یارمەتیانە بەمەبەستی رووبەروو بوونەوەی تیرۆریستانە کە بەدرێژایی سنووری لیبیا ئەنجام دراوە.
هاوکات باڵیۆزی ئەمریکا لە تونس دانیەڵ رۆبەنشاین رایگەیاند کە یارمەتییە سەربازیەکە ١٣ ئۆتۆمبێلی راکێش، ٨ جێب، ٤ ئامێری چاودێری لە شێوەی فرۆکەی لەخۆ گرتووە.