Sangar Hamad Azeez
13 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2016
نیویۆرک
کۆمپانیای ئەلفابێت کە سەر بە گەورە کۆمپانیای گوگڵە،بەهۆی زیادبوونی داهاتەکانی بە پێش کۆمپانیای ئەپڵ کەوتەوە و لە ئێستا بە گەورەترین کۆمپانیا دادەنرێت لە جیهاندا لەرووی داهاتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، پشکی کۆمپانیای ئەلفابێت لە کاتژمێر ١٠ی شەوی رابردوو بەکاتی ئەمریکا بە رێژەی لە سەدا ٠،٢٩ بەرز بوونەوەی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێک کە داهاتی گشتی بووە ٥٠٣ ملیار دۆلار.
لەلایەکی دیکەوە لە هەمان کاتدا پشکی کۆمپانیای ئەپڵ بە رێژەی لە سەدا ٢،١ دابەزینی بەخۆیەوە بینی و داهاتەکەی بووە ٤٩٦ ملیار دۆلار.
بەم شێوەیەش کۆمپانیای ئەلفابێت کە دامەزراوەی سەرەکی گوگڵە، دوای ئەوەی لە ٢ی شوباتی رابردوو بۆ یەک رۆژ پێش کۆمپانیای ئەپڵ کەوتەوە لە ئێستادا دیسانەوە بە پێش کۆمپانیای ئەپڵ کەوتەوە.
شارەزایانی بواری ئابووری پێیان وایە ئەمجارە ئەستەمە کۆمپانیای ئەپڵ بتوانێت بە پێش کۆمپانیای ئەلفابێت بکەوێتەوە لە رووی داهاتەوە بەهۆی ئەوەی ئەو کۆمپانیایە بەردوام لە بەرزبوونەوە دایە.
کۆمپانیای ئەلفابێت، بە بەراورد بە ساڵی رابردوو لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا داهاتەکەی بە رێژەی لە سەدا ٢٠ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
لەلایەکی دیکەش کۆمپانیای ئەپڵ، لەم ساڵدا بەڕێژەیەکی بەرچاو ژمارەی فرۆشی مۆبایلی ئایفۆنی کەمی کردووە بە جۆرێک کە بە بەراورد بە پارساڵ لە هەمان قۆناغدا لە سەدا ١٢،٧دابەزینی بەخۆیەوە بینی.