Fuat Kabakçı,Rewa Mahmut Hasan
08 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2017
پەکین - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە میانی سەردانەکەیدا بۆ پەکین، رێککەوتنێکی بە بڕی نۆ ملیار دۆلار لەگەڵ حکوومەتی چین واژوو کرد.
بە ئامادەبوونی وەزیری بازرگانی ئەمریکا، ویلبور رۆس و یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی چین، ڤانگ یانگ مەڕاسیمی واژووکردنی رێککەوتنێکی ١٩ خاڵی بە بڕی نۆ ملیار دۆلار واژوو کرا.
ڤانگ یانگ لە گوتەیەکدا ئاماژەی بەوەدا کە رێککەوتنەکە خولێکی گەرمکردنەوەیە و رایگەیاند ئەو رێککەوتنە بۆ هەردوو وڵاتەکە کاریگەری باشی دەبێت لەسەر پاراستنی هاوسەنگی بازرگانی و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
وەزیری بازرگانی ئەمریکا، ویلبور رۆس ئاماژەی بەوەدا کە پرسی ناهاوسەنگی بازرگانی ئەمریکا و چین، خاڵی هاوبەشی مشتومڕەکانی سەرۆکی هەردوو وڵات بووە و هەردوولا ئامانجی هاوبەشیان ئەوەیە کە مامەڵەی دادپەوەروەری كۆمپانیاکان بەرجەستە بکەن.