کاراکاس
نیکۆلاس مادورۆی، سەرۆکی ڤەنزەوێلا بەبیانووی دەست تێکەڵکردن لەگەڵ راستڕەوەکانی ناو وڵاتەکەی بۆ زیانگەیاندن بەسەقامگیریی ئابووریی وڵاتەکەی، بڕیاری دەرکردنی ھەریەک لەسێ دیپلۆماتکاری باڵوێزخانەی ئەمریکای دا لە ڤەنزەوێلا دەرکرد.
حکومەتی ئەمریکایش ھەر زوو بەدەرکردنی سێ دیپلۆماتکاری ڤەنزەوێلی لەئەمریکا، وەڵامی کاراکاسی دایەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وێڕای ڕەتکردنەوەی تۆمەتەکانی ئەو وڵاتە بەرامبەر بە دیپلۆماتکارانی، لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەدا کە ئەو ھەوڵاە زیانی زۆر بە پەیوەندیی ھەردوو وڵات دەگەیەنێ.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ٤٨ سەعاتی دانا بۆ وەدەرنانی سێ دیپلۆماتکاری ڤەنزەوێلا لەئەمریکا.
سەرۆکی ڤەنزەوێلا رایگەیاند: تا ئەمریکا ھەوڵبدا بۆ تێکدانی سەقامگیریی ڤەنزەوێلا، پەیوەندیی خۆیان لەگەڵ ئەمریکا باش ناکەن.
لەلایەکی دیکە ئەو سێ دیپلۆماتکارە ئەمریکییەی ئێستا خۆیان بۆ بە جێھێشتنی ڤەنزەوێلا ئامادە دەکەن، لەڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرایانکرد راستە ئەوان لە گەڵ خەڵکدا کۆبوونەوەتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوانەدا دەیانەوێ ببنە چاودێری ھەڵبژاردنێکی بێخەوش، "لەگەڵ ئەوانەی کە باخچەکان پاک دەکەنەوە لەگەڵ کۆمەڵێک ئافرەت، لەگەڵ ئەوانەی کە منداڵیان تیاچووە دیدارمان کردووە، ئەگەر ئێمە لەگەڵ ئەمانەدا کۆنەبینەوە ئەی کەوابێ کارمان چییە؟".