قاھیرە
نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا (کاترین ئاشتۆن) ئەمڕۆ چوارشەممە ( ٢ی تشرینی یەکەم) سەردانی قاھیرەی کرد و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میسر (نەبیل فەھمی) کۆبوەوە.
لەمبارەیەوە دیپلۆماتێکی ئەوروپی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند: لەو کۆبوونەوەیەدا پەیوەندییەکانی نێوان میسر و یەکێتی ئەوروپا، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی مسر، زەمینە خۆشکردن بۆ بەشداریکردنی ھەمووی پێکھاتەکان لە پرۆسەی سیاسی و ھاوکارییە ئابوورییەکانی ئەوروپا بۆ مسر گفتوگۆکرن.
چاوەڕوان دەکرێ دواتر ئاشتۆن لەگەڵ سەرۆکی کۆمیتەی ھەموارکردنەوەی دەستوور عامر موسا، سەرکۆماری میسر ( عەدلی مەنسوور) سەرۆکی کاتی دەوڵەت (حازم بیبلاڤی)، وەزیری بەرگری و سەرئەرکانی سوپا (عەبدولفەتاح سیسی)، جێگری سەرۆکی میسر (زیاد بەھادین) شێخی ئەزھەر ( ئەحمەد تەیب) و پاتریکی قیپتی تۆڤادرۆس کۆببێتەوە، ئەمە جیا لە کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی کۆمەڵی ئیخوان موسلێمین و شاندێکی پارتی نووری سەلەفییەکان.
پێش چەند رۆژ ئاشتۆن ئاشکرایکردبوو بە ھیچ شێوەیەک دەست لە کاروباری ناوخۆیی مسر وەرنادات و لەگەڵ محەمەد مورسیشدا کۆ نابێتەوە.