واشنتۆن
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تۆنی بلینکەن ئاماژە بەوە دەکات کە لە ئامادەکاریدان تاوەکو چەک رەوانەی سعوودیە بکەن.
ناوبراو لە بارەی ئۆپەراسیۆنی دژ بە حوسییەکان بە سەرکردایەتی سعوودیە رایگەیاند، "کە ئۆپەراسیۆنەکان بەڕابەرایەتی سعوودیە پەیامێکی بەهێزی داوەتە حوسییەکان و هاوپەیمانەکانی" و دووپاتیشی کردەوە ناکرێت حوسییەکان بەزۆر دەست بەسەر وڵاتدا بگرن و ئاشکراشی کرد وەک پشتگیرییەک لە بەرامبەر ئەو ئۆپەراسیۆنەی بەڕێوەیدەبات، ئەمریکا لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕەوانە کردنی چەک بۆ سعوودیە و هاوکات ئاڵوگۆڕی هەواڵگریان لەگەڵ ئەو وڵاتە زیاتر کردووە.
لەلایەکی ترەوە گووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پێنتاگۆن" ستیڤ وارن لەبارەی گووتەکانی بلینکین-ەوە ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا لە رێگەی رەوانە کردنی چەک و تەقەمەنی لە هەوڵی یارمەتی دانی هاوپەیمانەکانیدایە.