به‌هۆی تۆمه‌تباركردنی سناتۆرێكی سۆسیالیستی فه‌ڕه‌نسی به‌ناوی جیین جێرمه‌ین به گه‌نده‌ڵی له‌و كاته‌ی كه سه‌رۆكی شاره‌وانی تاوه‌رس بووە، به تفه‌نگی راوكردن له گه‌راجی ماڵەکەی، خۆی كوشت.
داواكاری كۆماری شاری تاوه‌رس، جیین لوك بێك به رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند كه سناتۆرهكه به تفه‌نگی راوكردن خۆی كوشتووه.
هاوكات سه‌ركۆماری فه‌ره‌نسا، فڕانسوا ئۆڵاند و هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیران، مانوێل ڤالس دڵگرانی خۆیان له مردنی جێرمه‌ین راگه‌یاند و سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاراسته‌ی ماڵباته‌كه‌ی كرد.
له پاڵ ئه‌مه‌شدا پارێزه‌ری دۆمینینك تریكاود ره‌خنه‌ی توندی له‌و دۆسیه دادوه‌رییه گرت كه له‌سه‌ر جێرمه‌ین كرابووه.
راشیگه‌یاند كه جێرمه‌ین به‌رگه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی نه‌گرتووه كه ئاراسته‌ی كراون.
هاوكات راشگه‌یه‌نرا كه جێرمه‌ین له دوای خۆكوشتنی دوو نامه‌ی به‌جێ هێشتووه و تیایدا رایگه‌یاندووه كه ئیتر به‌رگه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه ناگرێت.
جێرمه‌ین له نێوان ساڵه‌كانی2007 و 2011، له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ده‌ستبه‌كاربوو، هاوكات بڕی گه‌نده‌ڵییه‌كه‌ی به 700 هه‌زار یۆرۆ ته‌خمین ده‌كرێت.