بڕۆکسل
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا (جویس مانویل بارۆسۆ) و سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا(ھیرمان ڤان ڕۆمپوی) لەبارەی بارودۆخی شێواوی میسر گوتیان" ناتوانین داخوازیی خەڵکی میسر پشتگوێ بخەین بۆ پاراستنی دیموکراسی و مافەکانیان، سوپای میسرو حکومەتی کاتی بەرپرسن لەکۆتاییھێنان بەتوندوتیژیی".
ھەروەھا گوتیان " بەھیچ شێوەیەک رەوایەتی نادەیەن بە کۆمەڵکوژیی و توندوتیژییەکان".
ئەو دوو بەرپرسەی یەکێتی ئەوروپا رایانگەیاند: میسر جێی بایەخە بۆ یەکێتی ئەوروپا بۆیە حەفتەی داھاتوو لێپرسراوان و وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیەکە کۆبوونەوەییەک بۆ تاوتوێکردنی ڕووداوەکانی ئەو وڵاتە ساز دەکەن.