بەرلین
گرووپێک لە ھاووڵاتیانی میسر لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا، خۆپێشاندانیان دژی سەردانی سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی ئەنجام دا. ھاوکات ئەو گرووپە دەستیان بە مانگرتنی برسیەتی لە پێش بینای سەرۆکایەتی وەزیران دەستی پێ کرد.
ھاوکات گرووپەکە بەنووسینی "ئەی مێرکڵ، ئەڵمانیا ھاوبەش مەکە لە کۆکوژی"، درووشمیان دژی سەردانەکەی سیسی بۆ ئەو وڵاتە بەرز کردەوە.
سەرۆکی دەزگای یەکێتی میسر- ئەڵمانیا، عەلی ئەلەوەدی کە بەشداری لە خۆپێشاندانەکەی کردبوو بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە وڵاتی میسر نزیکەی دوو ساڵە بەدەسەڵاتی سەربازی بەڕێوە دەچێت و لەم ماوەیەشدا، بەھۆی توندوتیژی دەسەڵاتی سیسیەوە حەوت ھەزار کەس گیانی لەدەست داوە و نزیکەی ٤٢ ھەزار کەسیش بریندار بوون.
ئەلاوەدی راشیگەیاند کە مانگرتنی برسیەتی لەلایەن سێ کەسەوە دەستی پێ کردووە و چوار کەسی دیکەش بەشدار دەبێت و بەم پێیەش مانگرتنەکە ٢ تا ٣ رۆژی دیکە بەردەوام دەبێت.
ئەلاوادی داوای لە مێرکڵ و سەرۆکوەزیرانی ئەڵمانیا، جاوکیم غاوک کرد کە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ سیسی رەتدەکەنەوە.
جێگەی باسە سەرۆکی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا، لامێرت بەبیانووی پێشێڵکاری مافەکانی مرۆڤ لە میسر، کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سیسی دواخستبوو.