بەرلین
دوای ھەڵبژاردنی ٢٢ی ئەیلوول ھەر دوو پارتی یەکێتی مەسیحی و سۆسیال دیموکرات لە سەر دامەزراندنی حکومەت رێککەوتن.
بەرپرسانی ھەر دوو پارتی یەکێتی مەسیحی و پارتی سۆسیال دیموکرات، دوێنێ بۆ دامەزراندنی حکومەت لە ناوەندی پارتی سۆسیال دیموکرات دەستیان بە دانوستان کرد و کۆبوونەوەکانیان تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەردەوام بوو، و ھەر سێ لایەن لە سەر دامەزراندنی حکومەتێکی ھاوپەیمانی رێککەوتوونە.
بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی ئەو پارتە سیاسییانە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی خۆیان بۆ رای گشتی بخەنە روو.
لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی دی پی ئەی ئەڵمانی بڵاویکردەوە کە ھەر سێ لایەن لە سەرپێدانی دوو ناسنامە بەو تورکە کۆچبەرانەی لە ئەڵمانیا لە دایک بوونە رێککەوتوونە.