شەوی چوار شەممە لە شەقامێکی ناوچەی ماتی لە شاری بەرلین، دوو ئۆتۆمبێلی سەر بە باڵیۆزخانەی تورکیا ئاگریان تێبەردرا.
دواتر خەڵکی ناوچەکە بە رووداوەکە دەزانن، تیمەکانی ئاگرکوژێنەرەوە دەگەنە شوێنی رووداوەکە. ھەردوو ئۆتۆمبێلەکە لەکار کەتوون.
بەرپرسانی باڵیۆزی تورکیا لە بەرلین، داوایان لە بەرپرسانی ئەڵمانیا کردووە، بکەرانی ئەو رووداوە بدۆزنەوە بیاندەنە دادگا.
پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند: لەبارەی سوتاندنی ئوتۆمبیلەکانی باڵیۆزخانەی تورکیا لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوانیان دەستپێکردووە.