Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
15 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا له‌باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه دوا.
باخچه‌لی له‌باره‌ی تویتێكی تره‌مپ رایگه‌یاند "تەماشای ئەو کارە بکەن، ئەگەر بەرەنگاری تیرۆریستان ببینەوە، کاک ترەمپ لە رووی ئابوورییەوە تورکیا تێکدەشکێنێت. ئەگەر تۆ دۆلارت هەیە، گەلی تورک باوەڕی هەیە. ئەگەر تۆ بارۆنی پارەت هەبێت و چەتەی سەرمایەت ساز و ئامادەبێت، قەناس بەدەستانی ئابووریت چاوەڕوانی فەرمان بن، ئەوە بزانە کە گەلی تورک سەری شۆڕنەکردوو و دەستی نەچەماوەی هەیە. بێ منەت بە، چی دەزانی ئەوە بکە. ئەوەی کە بەڵێ بۆ هەڕەشەکانی تۆ دەکات، وەک تۆی لێبێت. حەدی ئەوەت نییە باسی تێکشکاندنی تورکیا بکەیت".
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی له‌باره‌ی كاندیدبوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، بینالی یڵدرم-یش بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئیستانبوڵ گوتی: "ئەگەر بێت و مشتومڕی ئەوەی کە پێویست بوو سەرۆکی پەرلەمان، بینالی یڵدرم دەستلەکاربکێشێتەوە یان دەستلەکارنەکێشێتەوە، درێژە بکێشێت، ئەوا وەک چارەسەر ماددەی ١٤ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هەمیشەییترین رێگای چارەسەرە. بەڕێز یڵدرم لەو رۆژەی پڕوپاگەندە و یاساغەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردن دەست پێ دەکات تا رۆژی دەنگدان، لەو کاتانەی کە لە دەرەوەی ئەنقەرەیە، دەتوانێت ئەرکەکەی بە وەکالەت بداتە یەکێک لە بریکارەکانی سەرۆکی پەرلەمان. بەمشێوەیەش قسەوقسەڵۆک و ناڕەزایەتییەکان کۆتای‌یان دێت".