واشنتۆن
ئۆباما وتی لەگەڵ فەرماندە سەربازیەکان و ستافی ئیدارەکەی لەڕاوێژکردندایە بۆ دیاریکردنی شێوازی ھێرشەکە کە سنووردار دەبیت و بەشداریکردنی ھێزی پیادەی تێدا نابیت و رایگەیاند ئێمە جیھانێک قبول ناکەین کە چەکی کیمیایی دژ بە ژن ومندالی تێدا بەکاربھیّنریت . ھەروەھا رایگەیاند کە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن سوریاوە مەترسیەکی گەورەیە بۆسەر ھاوپەیمانەکانمان وەکو تورکیا , ئیسرائیل و ئەردەن , ئۆباما ھاوکات راشیگەیاند کە مەترسیەکی دیکەی چەکی کیمیایی ئەوەیە کە بکەوێتەدەست گروپە تیریریستەکان و لە دواڕۆژدا لە پەلامارەکانیاندا بەکاری بێنن.
باراک ئۆباما دوای کۆبوونەوەیەکی لە گەل ھەریەک لە توماس ھەندریک سەر کۆماری ئیستۆنیا، دالیا گرباسکەت
سەرکۆماری لیتوانیا و ئاندریس بەرزینس سەرکۆماری لیتوانیا کۆبۆوە
رایگەیاند ھەوڵ دەدات لەگەلّ کۆنگرێس و ھەموولایەنە پەیوەندیدارەکان راوێژ بکات بەر لەوەی ھیچ بریاریک لە بارەی ھیرشەکەی سەر سوریا بدات .