گرووپێك لە باڵەخانەیەكی نزیك لە تەقسیم ھاتنە لای مۆنۆمێنتی كۆماری لە گۆڕەپانی تەقسیم و دواتر درووشمی حزبی كۆمۆنیزمیان بەرز كردەوە و بەنیاز بوون خۆپێشاندان بكەن بەڵام ھێزەكانی ئاسایش و پۆلیس بڵاوەیان پێ كردن.
جگە لە جێھێشتنی تاجەگوڵینەو بۆ ھەموو چالاكییەكی دیكەی ئەم رۆژە لای مۆنۆمێنتەكەی تاكسیم داخراوە و پۆلیس لە چواردەوری گۆڕەپانەكەدا رێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتووەتەبەر. گرووپێك لە لایەنگرانی كۆمۆنیزم لە نزیك باڵەخانەی جەنگاوەرەوە دزەیان كردە نێو گۆڕەپانەكە ویستیان خۆپێشاندان بكەن بەڵام ھێزەكانی پۆلیس بڵاوەیان پێ كردن و بەشێكیان بۆ نزیك باڵەخانەكە رایان كرد و بەشێكیشان پۆلیس دەستگیری كردن.
ئیتر پاش ئەم رووداوە و دەنگدانەوەی لە میدیاکان، پۆلیس بەربەرستی لە بەردەم باڵەخانەكە دانا و رێوشوێنی زیاتری لە گۆڕەپانەكەدا گرتەبەر.
لەلایەكی دیكەوە گرووپێك لە لایەنگرانی ھەدەپە بەنیاز بوون بێنە گۆڕەپانی بێشیكتاشەوە بەڵام ئەوانیش رووبەڕووی بەربەستی پۆلیس بوونەوە، پۆلیس بەگازی فرمێسكڕێژ و ئاو بڵاوەی بە گرووپەكە كرد.