هه‌ولێر
رۆژی سێ شه‌ممه 6ی ئاب، ژماره‌یه‌ك ریكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و لایه‌نگری چه‌ند حزب و پارتیكی سیاسی له‌به‌رده‌م دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له شاری هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یان دژ به‌داخستنی سنوره‌كانی رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامدا.
فارس حسێن ئه‌ندامی كه‌مپین و گردبوونه‌وه‌كه له به‌رده‌م دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به په‌یامنێری (ئه‌نادۆڵ)ی راگه‌یاند "ماوه‌یه‌كه سنووره‌كانی رۆژئاوای كوردستان. به‌رووی باشوری كوردستان داخراون. ئه‌مه‌ش زیانێكی مادی و مرۆی بۆ كوردی رۆژئاوا لێكه‌وتۆته‌وه".
فارس وتیشی "ئامانج له‌و گردوهنهوهی ئه‌مرۆمان له‌به‌رده‌م دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریم بۆ ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆكی هه‌ریم و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. هه‌وڵبده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی سنوره‌كان بكه‌نه‌وه".
له‌و باره‌وه راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. ده‌ڵێت "سنووری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ رۆژئاوای كوردستان، بۆ بابه‌تی مرۆیی و ناردنی كۆمه‌كی مرۆیی دانه‌خراوه و داشناخرێت، ئه‌و قسانه‌ی له‌وباره‌یه‌وه ده‌كرێن ته‌نیا موزایه‌ده‌ی سیاسییه و بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكه".
به‌گوێره‌ی لێدوانه جیاجیاكان به (ئه‌نادۆڵ) دراوه "ئه‌و كه‌سانه‌ی گردبوونه‌وه‌كه‌یان رێكخستوه، نوینه‌ریان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا كۆبۆته‌وه. داوایان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریم كردوه، كه هه‌ڵویستی هه‌بێت دژی به‌ره‌ی "ئه‌لنوسره".