بیتلیس
له‌گوندی نه‌ورس سه‌ر به شاری بیتلیس خه‌ڵكی نه‌ك به ده‌هۆڵ به‌ڵكو له‌لایه‌ن ئیمامی مزگه‌وته‌وه موناجات ده‌كرێت به زمانی كوردی خه‌ڵكیش له خه‌و هه‌ڵده‌ستن .ئۆكور ئیمامی ئه‌و گونده له لێدوانێكی بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵ : " چه‌نده‌ها ساڵه ئێمه پارشێوان موناجات به زمانی كوردی ده‌كه‌ین و له جیاتی ئه‌وه‌ی به ده‌هۆڵ خه‌ڵكی به‌خه‌به‌ر بهێنرێت ئێمه له مزگه‌وت به مكهبهره موناجات ده‌كه‌ین تاوه‌كو خه‌ڵكی لادێكه هه‌موی كۆده‌بنه‌وه تا نوێژی به‌یانی به‌رده‌وام ده‌بین.