دیاربەکر
لەکەمپینی دەستپێشخەریی برایەتیی دیاربەکر - میسردا، ٧٥ رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی بەشدارییانکردووە.
کەمپینی دەستپێشخەری برایەتیی دیاربەکر - میسر، رۆژی یەکشەممە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی ساز کرد لەشاری دیاربەکر، بەھەزاران کەس لەدانیشتوانی ئەوشارە بەژن و پیاوو منداڵەوە بەشدارییان تێدا کردو سەرکۆنەوەی رووداوە خوێناوییەکانی میسریانکرد.
محەمەد حوسەین یەڵماز، جیگری سەرۆکی (پارتی دۆزی ئازاد HUDA-PAR) کە پارتەکەیان یەکێکە لەبەشدارانی کەمپینەکە گوتی "کودەتای میسر بەتەنیا دژ بەدیموکراسی نەبوو، بەڵکو دژ بە ئیسلام و موسوڵمانەکانیشە. ئەوە ترسی زۆرە لەدەوڵەتی ئیسلام، ھێزە ئیمپریالیستەکان دەخوازن دەستەمۆکراوەکانی خۆیان لەسەر دەسەڵات بن تا سامانی سەر زەوی و بن زەوی موسڵمانان تاڵانخۆر بکەن".