ھەولێر
عارف روشدی بەرپرسی رێکخستنەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەموسڵ، دوێنێ یەکشەممە رایگەیاند: ئەندامانی یەکێتی لەئەنجومەنی پارێزگای موسڵ، لەناو لیستی کوردستانیی(لیستی برایەتیو پێکەوەژیان) نامێنن و لەدەرەوەی ئەو لیستە دەبنە ئۆپۆزسیۆن
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەئەنجومەنی پارێزگای موسڵ لەکۆی ٣٩ کورسی، سێ کورسی ھەیە. لەکاتی دابەشکردنی پۆستەکانی نێو ئەنجومەن ئەو حیزبە ھیچ بەرپرسیارێتی بەرنەکەوت.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ بەر لیستی کوردی (لیستی برایەتیو پێکەوەژیان) کەوت و ئەندامێکی پاریی دیموکراتی کوردستان خرایە ئەو پۆستەوە.
پێشتر لەنێوان یەکێتی و پارتی مشتومڕی زۆر کرا لەسەر پێدانی پۆستێک لەنێو ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ، بەڵام نەگەیشتنە رێککەوتن و دواجار یەکێتی لە لیستی برایەتیو پێکەوەژیان کە پارتی سەرۆکایەتیی دەکات چووە دەرەوەو رایگەیاند لەمەودوا ئۆپۆزسیۆن دەبێ لەو پارێزگایە.