هه‌ولێر
رۆژی هه‌ینی 27ی كانوونی یه‌كه‌م كاتژمێر چواری ئێواره كۆنگره‌ی یه‌كه‌می بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆتایی هات. ئارام شێخ محه‌مه‌د وته‌بێژی كۆنگره بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی "به‌پێی ئه‌و ئه‌جنده‌ی دیاریمانكرد یه‌كه‌م كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌واده‌ی خۆیدا كۆتای هاتووه."
راشیگه‌یاند "به‌پێی به‌رنامه‌كان لیژنه‌ی باڵا چه‌ند ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی ئاماده‌كرد بوو تایبه‌ت به فراكسیۆنه‌كان، ژووره‌كان، مێدیا، رێنماییه سیاسی و بنه‌ڕه‌تییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه دابه‌شكرابوو به‌سه‌ر كۆنفرانسه‌كان، پاش ته‌واوكردنی كاری كۆنفرانسه‌كان و ئاماده‌كردنی راپۆرته‌كان خرانه به‌رده‌م كۆنگره و ده‌نگدانیان له‌سه‌ر درا. دواتر سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره به‌لاغی كۆتای خۆی خوێنه‌وه‌و كۆتایی كۆنگره‌ش دواین قسه به‌ڕێز رێكخه‌ری گشتی بوو."
وته‌بێژی فه‌رمی كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌شی وت "ئه‌م كۆنگره‌ی ئێمه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان توانی له‌بواری سیاسی و كاری رێكخراوه‌ی گفتوگۆیه‌كی باش بكا‌و كۆنگره‌ش توانی شه‌رعیه‌ت بدات به رێنماییه بنه‌ڕه‌تی و راسپارده‌كان."
له‌وه‌ڵامی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئارام شێخ محه‌مه‌د گوتی "ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌پێی رێنماییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بڕیاڕ دراوه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان. دوو ساڵ جارێ كۆنگره ببه‌ستێت، به‌ڵام به‌شێكی تر كه ناوی لێ نراوه كۆنفرانسه‌كان، كۆنفرانسهكانیش دوو ساڵ جارێ ده‌به‌سترێ به‌پێی ئه‌و تهعدیلهی له رێنماییه بنه‌ڕه‌تییه‌كاندا هاتوون."
كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆران به‌ناوی (كۆنگره‌ی نیشتیمانی گۆڕان) بوو له‌وباره‌وه وته‌بێژه‌كه‌ی ده‌ڵێ "گۆڕان بزووتنه‌وه‌یه‌كه له‌سه‌ر ئاستی نیشتیمان نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه چونكه پێكهاته‌ی رێكخراوه‌یی وایه‌و له‌هه‌موو لایه‌ك نوێنه‌ر هاتوون، بۆ كۆنگره واته سیستمی سیاسیه‌كه‌ی فره بازنهیبه هه‌روه‌ها به‌لای ئێمه‌ش ئامانجه نیشتیمانییه‌كان دابڕاو نین له ئامانجه دیموكراتییه‌كان".
یه‌كه‌م كۆنگره‌ی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوێنێ پێنج شه‌ممه له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له هه‌ولێر به به‌شداری زیاتر له 1100 ئه‌ندام ده‌ستیپێكرد دوو رۆژی خایاند.
بزووتنەوەی گۆران بە سەرۆكایەتی نەوشیروان مستەفا ساڵی 2009 دامەزرێنرا لە هەڵبژاردنی 25ی تەمموزی ئەو ساڵە یەكەم دەركەوتنی سیاسیی گۆڕان بووە خاوەنی 25 كورسیی پەرلەمانی. لە هەڵبژاردنی 21ی ئەیلولی ئەمساڵیش 24 كورسی پەرلەمانی كوردستان بەدەستهێنا و بووە دووەم هێزی براوەی هەڵبژاردن.