Hamit Hüseyin
02 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2017
ھەولێر - AA
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەبهیاننامهیهكدا وەڵامی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی رێککەوتنی نێوانیان دەداتەوە و رایدەگەیەنێت کە ھیچ رێککەوتنێک لە نێوان هەردوولا واژوو نەکراوە و ھەروەھا ھۆشداریش لە ئاراستەکردنی رەوشی ئێستا بۆ شەر دەدات و دەڵێت "داوا لە مەرجەعە گەورەکان و تەواوی پارتە عێراقییەکان و رێکخراوە سڤیلەکان و ھەموو ئەو ھێزانە دەکەین کە باوەڕیان بە دەستوور و ئاسایش و ئاشتی ھەیە، دژی ھەموو ھەوڵێک بوەستنەوە کە دەبنە ھۆی دروستکرنی فیتنە لە نێوان ھەردوو گەلی کورد و عەرەب، رێگری لەوەش بکەن بە توندوتیژی و شەڕ کێشەکان چارەسەر بکرێن".
دەقی بهیاننامهکەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
رۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق له لێدوانێكدا رایگه‌یاند هه‌ولێر له‌و رێككه‌وتنه پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه كه له نێوان شاندێكی سوپای عیراق و وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌دا ئه‌نجامدراوه.
لێره‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نین كه هیچ ڕێككه‌وتنێك له نێوانمادا واژۆ نه‌كراوه، ته‌نیا ڕه‌شنووسێكی ڕێككه‌وتن له‌لایه‌ن شاندی سه‌ربازیی حكوومه‌تی عیراقه‌وه پێشكه‌ش كراوه و له ڕۆژی دواتری كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو شاندی حكوومه‌ت و هه‌رێمی كوردستانیشدا، ڕه‌شنوسێكی جیا له‌وه‌ی یه‌كه‌م كه شاندی سه‌ربازی پێشكه‌شی كردبوو، نێردراوه و وه‌ڵامیشمان بۆ هه‌ردوو ڕه‌شنووسه‌كه هه‌بووه. ئێمه چه‌ند جارێك ئاماده‌یی خۆمان بۆ دانوستان له‌گه‌ل حكوومه‌تی فیدرال له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور نیشان داوه، به‌ڵام هه‌موو جارێك وه‌ڵامی به‌غدا نه‌رێنی بووه.
ئاراسته‌كردنی ڕه‌وشی ئێستا بۆ شهر، له‌وانه‌یه ببێته هۆی كاره‌ساتێكی گه‌وره بۆ عیراقییه‌كان به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه.
له سۆنگه‌ی باوه‌ڕبوونمان به مافه‌كانمان هه‌روه‌ك له ده‌ستووری عیراقی‌دا هاتووه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئاشتین و بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی گشتیش، داوای گفتوگۆیه‌كی بونیاتنه‌ر و ڕاشكاوانه ده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی پاشه‌ڕۆژێكی پارێزراو بۆ نه‌وه‌كانی گه‌لی عیراق. داوا له مه‌رجه‌عه گه‌وره‌كان و ته‌واوی پارته عیراقییه‌كان و ڕێكخراوه سڤیله‌كان و هه‌موو ئه‌و هێزانه ده‌كه‌ین كه باوه‌ڕیان به ده‌ستوور و ئاسایش و ئاشتی هه‌یه، دژی هه‌موو هه‌وڵێك بوه‌ستنه‌وه كه ده‌بنه هۆی دروستكرنی فیتنه له نێوان هه‌ردوو گه‌لی كورد و عه‌ره‌ب، ڕێگری له‌وه‌ش بكه‌ن به توندوتیژی و شه‌ڕ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.