قاھیرە
بەپێی زانیارییەکان لە چەند رۆژی داھاتوو، بڕیار لەبارەی داخستنی ئیخوان موسلیمین دەردەکرێ. دوای ئەوەی حکومەتی میسر رایگەیاند ھێشتا ھیچ بریارێکی لەوبارەیەوە دەرنەکردووە، ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی بڕیاری داخستنی ئیخوانەوە لەلایەن راگەیاندنەکانەوە بڵاوکرابوونەوە بە بێ بنەما دانران.
دوای ئەوەی لەسەر چەند بنەمایەکی جۆراوجۆر تۆمەتبارکراوە، لە داھاتووێکی نزیکدا لەلایەن وەزارەتی ھاوکاریی کۆمەڵایەتییەوە بڕیاری داخران یان مانەوەی ئیخوان موسلیمین یەکلادەبێتەوە.
(ئەحمەد بەڕی) وەزیری ھاوکاریی کۆمەڵایەتی گوتی "ئەوە سێیەم جارە ئیخوان ئاگاداردەکەینەوەو مافی ئەوەمان پێداون بەرگری لەخۆیان بکەن. ئەگەر تا تەواوبوونی ماوەی ئاگادارییەکە بێ وەڵام بن، ئێمە دەست بە کاری یاسایی پێویست دەکەین".